کوژرانی زیاتر لە ١٠٠ داعشی لە پارێزگای سوەیدا
ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا سەقامگیر لە لەندەن؛ ڕۆژی سێشەممە باسی کوژرانی ١٠٥ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای سوەیدای سووریای کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند؛ ئەم تیرۆریستانە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی ناوچەی بادیە (باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا ) بە دەستی سوپای سووریا لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا کوژراون.
سوپای سووریا هەروەها ڕۆژی سێشەممە بە سەقامگیر کردنی بنکە و هێزەکانی خۆی لە ناوچەی بادیە، پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشی گەمارۆ دا.
پارێزگای سوەیدا لە باشووریترین ناوچەی سووریا و لە نزیکی سنوورەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئەردەن هەڵکەوتووە.
سوپای سووریا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ رزگار کردنی باشووری سووریا لە تیرۆریستان دەست پێ کردووە و تا ئیستا توانیوە زیاتر لە ٩٥%ی ئەو ناوچانەی ڕزگار بکات.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.