دیمەشق: دەوڵەتی سوریا بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و شەڕی دژی تیرۆریستانە لە ئەدلیب دا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: دەوڵەتی دیمەشق بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە تایبەت داعش، بەرەی نوسرە و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەیە کە هاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بەرەنگاریان دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ هەینیی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئامانجی هەڕەشەکانی تەوەرەی ڕۆژاوا لەوان ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بە دژی دیمەشقی داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان زانی و پێداگری کرد : ئەرکی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە چوارچێوەی جێبەجێ کرانی وردودروستی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ئاماژەدان بە هەوڵی ئاشکرای ڕۆژاوا بۆ داکۆکی کردن لە تیرۆریستان و بەمەبەستی سەرپۆش دانان لەسەر شکستی سیاسی ڕایگەیاند: ئەم وڵاتانە زۆرتر لە حەوت ساڵە بە دانی چەک بە تیرۆریستان و داکۆکی کردنی چەند سەد میلیار دولاری بۆ زەبردان لە دەوڵەتی یاسایی سووریا، هەموو توانایی وهەوڵی خۆیان بەکارھێناوە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا وتیشی : دەوڵەت لەسەریەتی بە لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان لە ئەدلیب و زۆرتر لە دوو ملوێن سیڤیلی سوریا ڕزگار بکات.