کوژرانی ژومارێک لە سەرکردەی تیرۆریستان لە دەورووبەری ئەدلیبی سوریا
چوار سەرکردەی سەرەکیی تاقمی تیرۆریستی تەحریری شام واتە بەرەی نوسرە، لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی ئەدلیب لەباکووری ڕۆژاوای سوریا کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سەربە تیرۆریستان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: ئەبوومەسعەب دەیری سەردەیەکی سەرەکی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە ڕۆژاوای ئەدلیب لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژراوە.
یەکێکی تر لە سەرکردەکانی سەرەکی تیرۆریستان بە ناوی محەممەد ئەبووسەلامیش لە باشووری ڕۆژاوای ئەدلیب کوژراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەبوویووسف جەزراوی تیرۆریستی سعودی و لەسەرکردەکانی چەکداری تاقمی تیرۆریستی تەحریری شامیش بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە گوندی مەعراتە لەباشووری ڕۆژاوای ئەدلیب کوژراوە.
جەزراوی ڕاوێژکاری ئاسایشی و هەواڵگری ئەبوومحەممەد جولانی فەرماندەی گشتی بەرەی نوسرە بوو .
میدیاکانی سەربە تیرۆریستان هەروەها ڕایانگەیاند : ئەبوللەیس میسری لە سەرکردەکانی سەربازی تەحریری شام لەباشووری ئەدلیب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ، کوژراوە.