ڕووسیاو پیلانی تیرۆریستان بۆ کیمیابارانی سووریا
بەرپرسێکی ڕووسی ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بڕێک زانیاری لەدەست دایە لەبارەی پیلانی تیرۆریستان بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە ئیدلەب، هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژاوای سوریا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تاس؛ "ئەلەکساندر شولگین" نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لە لاهەی پایتەختی هۆلەند رۆژی هەینی ڕایگەیاند؛ مۆسکۆ زانیارگەلێکی لەدەست دایە کە پێشان ئەدا تیرۆریستان لە ئیدلەب لەچوارچێوەی کردەی دنەدەرانە خەریکی دانانی پیلانێک بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەو ناوچەی سوریان.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی: "ئێمە چەند دانیشتنێکمان لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە لاهە بەڕێوە بردو ئەو زانیارییانەمان خستەبەردەست ئەوانیش."
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان وتی: گرووپی ناسراو بە کڵاوسپییەکان لە سوریا هەوڵیان دا، پرسی پەلاماری شیمیایی لەو وڵاتەدا بە درۆ بێننە ئاراوەو هێزەکانی سوپای سوریا بەئەنجامدانی تۆمەتبار بکەن هەتا بوار بۆ پەلاماری رۆژاواییەکان بۆسەر سوریا خۆش بکرێ.
ماریا زاخارۆوا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە مانگی سیپتەمبەر ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستیی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) و گرووپی کڵاوسپیەکان بەئاامنجی سەپاندنی پرسی پەلاماری شیمیایی سەر ئیدلەب، خەریکی گواستنەوەی ماددەی شیمیایی سارین بۆ ئەو ناوچەن.
حکومەتی ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاواییەکانی بە سودوەرگرتن لەهەرانانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و کڵاو سپیەکان، پەلاماری سەربازی دەکەنە سەر سوریا.