کانونی دوھەم 18, 2019 17:00 Asia/Tehran
  •  پەلاماری حەشدی شەعبی عێراق بۆسەر بنکەو مۆڵگەی ڕەشەکوژەکانی داعش لە دەیرۆزووری سووریا

لەئاکامی پەلامارەکەی حەشدی شەعبی عێراق بۆسەر بنکەو مۆڵگەی ڕەشەکوژەکانی داعش لە پارێزگای "دەیرۆزوور"، ڕۆژهەڵاتی سووریا ، لانیکەم ١٥ تیرۆریستی داعشی کوژراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی کەناڵی دەنگ و باسی ئەلعالەم، مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەی "سوسە" ، باشووری ڕۆژهەڵاتی ستانی دەیرۆزوور، کەوتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق.

پێش لەمەیش بە گوێرەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانیی ئەم وڵاتە شوێنی دانیشتنی سەرکردەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش یان لە ناوچەی "ئەلسوسە" لە گردو پەڕی شاری "ئەلبووکەماڵ" لە ستانی "دەیرۆزوور"، بۆردۆمان کردووە کە حەوت سەرکردەی داعش بە هۆیەوە کوژراون.

پەلامارە ئاسمانی و زەوینییەکانی عێراق بۆ سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی ترۆریستانی داعش لە سوریا ، لە چوار چێوەی هاوکاریییەکانی بەغدا لەگەڵ دیمەشق بۆ خەبات دژی ترۆریسم بەڕێوە دەچێت. سەرەڕای شکستی داعش لە عێراق و سوریا، پاشماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بە شێوەی ناوبەناو لە ناوچە سەر سنوورییەکانی عێراق و سوریا دان.

سەرپەیڤ