نەیارەتی سپانیا بەرامبەر نێردرانی هێزی سەربازی ناتۆ بۆ سوریا
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر داواکاری ئەمریکا لە واڵتانی ئەندامی ناتۆ لەمەڕ ناردنی هێزی سەربازی بۆ سوریا.
بەپێی ڕاپۆرتی سپوتنیک جۆزف بورل وەزیری دەرەوەی سپانیا لە کاردانەوە بەرامبەر داوای ئەمریکا بۆ ناردنی هێزی سەربازی زۆرتر بو سوریا وتی : زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، نەیاری ئەم بڕیارەی واشینگتونن.
وەزیری دەرەوەی سپانیا وتیشی سپانیا و زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئامادە نین کە دوای کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سوریا، جێگەی ئەوان بگرنەوە .
مایک پنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کرد بوو هەزارو پێنسەد چەکدار بۆ سوریا بنێرن.
دونالد ترەمپی سەروکی ئەمریکا دیسەمبەری 2018 ڕایگەیاند کە دوو هەزار چەکداری ئەمریکی لە خاکی سوریا دەباتە دەر.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دە پێ کرا کە بە هەوڵی سوپا و خەڵکی سوریا ئەم پیلانگێڕییە ناکام مایەوە.