شوبات 25, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستەکان لە حەمای سووریا

سوپای سووریا پەلاماری تیرۆریستەکان بۆدزە کردنە ناو باکووری حەمایان بەرپەرچدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سانا، سوپای سووریا ئەمڕۆ دوشەممە هەوڵی تیرۆریستەکانی سەربە بەرەی نوسرەیان بۆ دزە کردنە ناو باکووری حەما لە ڕۆژئاوای سووریا ناکارامە هێشتەوە وژمارەیەک لەوانیان کوشتن. یەکینەکانی سوپای سووریا حەشارگە وشوێنی هەوێژرانی ڕاکێتی ئەم تیرۆریستانەیان کە لە شارۆچکەی ئەلتامیە بەرەو شارۆچکەی ئەمن وپاکتاوکرانی دەتەقاند ، تێک شکاند . ڕۆژی ڕابردویش ، یەکینەکانی سوپای سووریا لە وەڵام بە دەسدرێژیەکانی تیرۆریستان وبنپێکردنی بەردەوامی ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکان ، بنکە و بارەگای تیرۆریستەکان لە دەوروبەری شارۆچکەکانی ئەلتامیە وحەسرایا لە گردوپەڕی باکووری حەما دایە بەر دەسڕێژ. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا کە بە هەوڵی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە مایەوە.

سەرپەیڤ