میری قەتەر: دەستێوەردانی بیانی ، ڕەوشی سووریا،یەمەن و لیبیای ئاڵۆزتر کردووە
میری قەتەر، دەستێوەردانی بیانی بە هۆکاری زۆرتر بوونی ئاڵۆزی لە ڕەوشی سووریا ، یەمەن و لیبیا زانی .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ وڕەسمی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی بەینولمەجالیس لە دۆحە وتی: سەرباری کارتێکەری هێزەکانی ناوچەیی لە دامەزراندنی بارودۆخی ئێستای وڵاتانی ناوچە، دەستێوەردانی بیانی واوەناوچەیی لە بەدیهاتنی ئەم ڕەوشە ، خاوەن گرینگایەتییەکی زۆرترە.
سەد و چلەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی یەکێتیی بەینولمەجالیس بە ئامادەبوونی شاندەکانی پەرلەمانیی لە 149 وڵاتی جیهان لە ڕۆژی شەممە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە دەوحەی قەتەر دەستی بەکار کردووە .
میری قەتەر لەم کۆبووەوەیە بەڕاگەیاندنی ئەمەی کەم بوونی دەوری یاسا نێودەوڵەتییەکان لە پێوەندی نێوان وڵاتان بووەتە هۆی لاوازتر بوونی چەکی هەندێ وڵات لە بەرامبەر ڤیتۆی وڵاتانی دەسەڵاتدار لە ئەنجومەنی ئاسایش یان داکوکی دەسەڵاتداران لە بنپێکەرانی مافی مرۆڤ، وتیشی: نموونەی ئەم بابەتە بەڕەسمی ناسینی چەسپێندرانی قودس و جۆلانی داگیرکراو بە ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکایە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بیست و پێنجەمی مارس بە پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتییەکان فەرمانی بەڕەسمی ناسینی دەسەلاتی ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلانی مۆرکرد.
زۆرێک لە وڵاتان ئەم کردەوەیەی ترامپیان بە نەیاری بڕیارنامەکانی نێودەوڵەتی زانی و ڕەتیان کردەوە.