پەلاماری سوپای سووریا بۆسەر بنکە وبارەگای ڕەشەکوژان لە ئەدلیب، حەماو حەڵەب
سوپای سووریا بنکە وبارەگای تیرۆریستەکان لە حەڵەب ، لە باکووری حەما وباشووری ڕۆژئاوای ئەدلیب یان دایە بە ر دەسڕێژ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سووریا سانا سوپای سووریا ڕۆژی هەینی لە وەڵام دانەوە بە بنپێکردنی بەردەوانی ڕێککەوتنی ناوچە کەم کێشەکان لە لایەن تیرۆریستەکان لە ئەدلیب ، پەلاماریان کردە سەر بنکەی تیرۆریستەکانی داعش. سوپای سووریا هەروەها بنکەی تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە لە باکووری حەمایان بومباران کرد کە ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران . سوپای سووریا حەشارگەی تیرۆریستەکان لە ڕێفی باکووری حەمای بومباران کرد کە لەم هەڵمەتە دا ژمارەیەک لە تیرۆریستەکان کوژران . سووریا لە حەوت ساڵی ڕابردوو شایەتی بوونی گروپە تیرۆریستەکانی پشتیوانی کراو لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی - عەرەبیە کە هەتا ئێستاکە سەدان هەزار کوژراوو ملۆینان ئاوارە لە ناوخۆ ودەرەوەی ئەم وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.