تێکشکێندرانی بنکەی تیروریستانی نوسرە لە ئەدلیب لەلایەن سوپای سوریا
یەکەی سوپای سوریا بە وەبەرپەلاماردانی بنکەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە پارێزگەی ئەدلیب، ژومارێک تیرۆریستیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا، یەکەگەلێکی سوپای سوریا لە دوو پەلاماری جیاجیادا، بنکەی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرەیان لە گوندی هەبیت لەباشووری ئەدلیب و گوندی سەهرییە لە دەورووبەری بەشی باکووری پارێزگەی حەما، داوەتەبەر پەلامار.
لەم دوو ئۆپراسیۆنەدا ژومارێک تیرۆریست کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
پەلاماری سوپای سوریا دوای ئەوە ڕووی داوە کە تاقمە تیروریستییەکانی سەقامگرتوو لە پارێزگەی ئەدلیب، شاری سەقیلیبە یان داوەتەبەر پەلاماری چوار هاوەن.
ڕۆژی یەکشەممەش دانیشتوانی ڕوژهەڵاتی دەیروزووری سوریا، سێهەمین ڕۆژی بە دوای یەک بە دژی هێزی سوریای دیمۆکراتیک خۆپیشاندانیان کرد.
لە گوندی زەمان هێزی سوریای دیمۆکراتیک پەلاماریان کردەسەر خەڵکی سیڤیل و سێ کەسی سیڤیلیان کوشت.
بەم هەمووە، ئەمریکا بەرلەمە ڕایگەیاند بوو چەکدارانی ئەم وڵاتە لە سوریا دەباتە دەر بەڵام چەند جار هێزگەلێکیان بە داکوکی هێزی سوریای دیموکراتیک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا، سەقامگیر کردووە.