May 27, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونێلێکی ترۆریستان لە

سوپای سوریا ڕایگەیاند، تونێلێکی ترۆریستانی داعش لەریف، باکوری رۆژاوای حەما دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، تونێلێکی ترۆریستان، پێکهاتووە لە ژوورەکانی هاوپێوەند بە سەرکردەی ترۆریستان و هەمارەکانی چەکەمەنی و تەقەمەنی کە رۆژی یەکشەممە کاتی هەڵمەتی پاکتاوکردنی "شارۆچکەی قەڵای مەزیق" لە بەجێماوانی ترۆریست، لە ریف، باکوری رۆژاوای حەماە، دۆزرایەوە.

سوپای سوریا هەروەها کاتی پشکنینی چەند گوند لە ریفی حەماە، چەند هاوەن هاوێژ و رۆکێت و بڕێکی زۆری تەقەمەنی و هاوەنی بەجێماو لە ترۆریستانی دۆزیەوەو دەستی بەسەرداگرت.

سوپای سوریا لە رۆژانی رابردوودا شارۆچکەی ستراتژیکیی قەڵای مەزیق و کەفر نەبودە - ی لەچنگ ترۆریستانی بەرەی نوسرە لەگردووپەڕی حەماە رزگارکرد کە ئەو شارۆچکانە لە بنکە گرینگەکانی پەیوەندیی تاقمە ترۆریستییەکانی بەرەی نوسرەو جەیشولعیززە لە حەماە دێتەئەژمار.

ترۆریستان لە رۆژانی رابردوو چەندین جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای حەماە لە رۆژاوا و ئیدلەب لە باکوری سوریایان کردۆتە ئامانج کە لەو پەلامارانەدا ژمارێکی زۆری شارومەندانی سوری بەتایبەت ژن و منداڵ کوژراون و بریندار بوون.

پارێزگاکانی ئیدلەب و حەماە، دواپێگەی ترۆریستان لە سوریان.

سەرپەیڤ