حوزه‌یران 07, 2019 08:51 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی هەماری تەقەمەنی ترۆریستان لەلایەن سوپای سوریاوە

سەرچاوەیەکی سووری باسی دۆزرانەوەو دەست گرتن بە سەر هەمارێکی تەقەمەنی بەجێماوەی تاقمەکانی ترۆریستی لە ناوچەگەلێکی پارێزگای قۆنەیتەرەی کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فەرمی سوریا(سانا) هێزەکانی سوپای سوریا لەکاتی پشکنینی ناوچە پاکتاوکراوەکان لە بوونی ترۆریستان ڕادەیەکی زۆر لە چەکە بەجێماوەکانی ترۆریستان لە گوندی "جەباسا ئەلخەشب" لە پارێزگای قۆنەیتەرەیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بە سەردا گرتن.

لە نێوان چەکە دۆزراوەکان دا، چەک وچۆڵی بەرهەمی وڵاتانی رۆژئاوایی وەک ئەمریکا و هەروەها کەرەستەی پێشکەوتووی پێوەندیی سەتەلایتی هەبوو. سوپای سوریا بەجاران هەماری چەک  و تەقەمەنیی بەرهەمی ئیسرائیل و ئەمریکا و ژمارێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی کەلە ترۆریستان پشتگریان دەکرد لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا دۆزیوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەیش هێزەکانی سوری لە کاتی پاکتاوکردنی گوندەکانی ئازاد کراوی دەیرۆزور،هەماریکی چەک وتەقەمەنی بەجێماوەی ترۆریستانی داعشیان لە ڕەیفی باشووری رۆژهەڵاتی دەیرۆزور دۆزییەوە.

سەرپەیڤ