ئه‌یلوول 23, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • پێداگریی موعەلیم و پدرسۆن لەسەر ئیجابی بوونی دانوستانەکان لەبارەی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتیی سوریا

وەزیری دەرەوەی سوریاو نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا، پرسە بەجێماوەکانی هاوپێوەند بە پێکهاتنی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی و میکانیزم و هەوڵی هاوپێوەند بەویان، لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا)؛ "گییەر پدرسۆن" نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سوریا کە شەوی ڕابردوو گەیشتە دەمشق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی "وەلید موعەلیم"ی وەزیری دەرەوەی سوریای کرد.

وەلید موعەلیم لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند، سوریا پێبەند بووە بە پرۆسەی سیاسی و ئامادەیە هاوکاریی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سوریا درێژە پێ بدات هەتا ناوبراو فەرمانبەرێتیەکەی لەمەڕ ئاسانکردنی ڕەوتی وتووێژی سوری-سوری و ڕێکارێکی سیاسی کۆتایی پێ بێنێ.

پدرسۆنیش بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە لە پرۆسەی سیاسیی چارەسەریی قەیرانی سوریا، پێشکەوتن بەرچاو دەکەوێ، ڕایگەیاند، ئامادەیە هەوڵ وهەنگاوی پێویست هەڵبگرێ بۆ ئاسانکردنی ڕەوتی وتووێژی سوری-سوری.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، وەزیری دەرەوەی سوریاو نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو دانیشتنەدا هاوڕابوون لەسەر ئەو پرسە کە تەنیا گەلی سوریا مافی ئەوەی هەیە سەرۆکایەتی پرۆسەی یاسای بنەڕەتی بگرێتەدەست.

بیرۆکەی پێکهێنانی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتیی سوریا، یەکەمجار لە دانیشتنی "کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا" لە رۆژانی٢٩و٣٠ی ژانڤییە لە شاری سوچیی ڕووسیا هاتەئاراوە.

پێکهاتنی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی، یەک لە تەوەرە گرینگەکانی دانیشتنەکانی ئاستانەشە.

سەرپەیڤ