May 01, 2020 13:49 Asia/Tehran
  • سووریا کردەوەی ئاڵمانیای دژی حیزبوڵڵای لوبنان ئیدانە کرد

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا کردەوەی دەوڵەتی ئاڵمانیای لەمەڕ بە تیرۆریستی تاساندنی حیزبوڵڵای لوبنان ئیدانە کرد.

وەزارەتی نێوخۆی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاراستەی ڕەزامەند کردنی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا، وێڕای بە تیرۆریست ناساندنی حیزبوڵڵای لوبنان، چالاکییەکانی ئەم تاقمەی لە خاکی ئاڵمانیا قەدەغە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی میھر، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک دا ئەم ھەنگاوەی دەوڵەتی ئاڵمانیای وەک میدالیایەکی شانازی  بۆ حیزبوڵڵاو دان پیادانانی ڕاشکاوانە بە ڕۆڵی کارای ئەم پارتە لە بەرنگار بوونەوەی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی لێک دایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە، ئەو ھەنگاوەی دەوڵەتی ئاڵمانیا دەربڕی ملکەچ بوونی ئەو وڵاتە لە ھەمبەر داخوازییەکانی زایونیزمی جیھانی و سیاسەتەکانی ئەمریکا لە داکۆکی کردنی ڕژێمی ئیسرائیلە، وتیشی: سووریا ھەمیسان جەخت لە گرینگایەتیی ڕۆڵی پێشەنگی حیزبوڵڵا وەکو بزوتنەوەیەکی گرینگی خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری دا دەکاتەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕژێمی زایونی و ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە ئاراستەی ھەوڵدان بۆ بەرتەسک کردنەوەی چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، گوشاریان خستووەتە سەر وڵاتانی ئەورووپی بۆ بە تیرۆریست ناساندنی ئەم تاقمە خۆڕاگرە.

 

سەرپەیڤ