حوزه‌یران 30, 2020 13:51 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەگەلێکی باکووری ڕۆژئاوای سووریا

تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» ناوچەگەلێکی پارێزگاکانی «ئیدلەب» و «لازقییە»ی باکووری ڕۆژئاوای سووریایان کردە ئامانجی ھێرشەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس « ئلێکساندێر شربیتسکی» سەرۆکی بنکەی ئاسمانیی «حەمیمیم» سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو جار چەند شارۆچکەی پارێزگای ئیدلەب و سێ جاریش ناوچەگەلێکی پارێزگای لازقییەیان داوەتە بەر ھێرش و پەلامار.

ھەر لەم حاڵەدا کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری قامیشلیی سەربە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاش بە بەرپاکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایانە، داوای کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکاو ھێزەکانی تورکیا لەم ناوچانەیان کردو یاسای بایکۆتکارانەی ئەمریکا دژی جەماوەری سووریا ناسراو بە یاسای «قەیسەر»یان شەرمەزار کرد.

 

سەرپەیڤ