کۆبوونەوەی ھۆزەکانی سووریا لە حەڵەب و پشتگری کردن لە ڕاپەڕینی دژی ئەمریکی
کەسانی بەشداری سێھەمین خولی دانیشتنی ھۆزو تیرەو بلیمەتانی نیشتبمانیی سووریا لە حەڵەب، لە ڕاپەڕینی جەماوەریی دژی تیرۆریستانی ئەمریکی داکۆکییان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) لەسێھەمین خولی دانیشتنی ھۆزو تیرەو بلیمەتانی نیشتبمانیی سووریا کە ڕۆژی پێنج شەممە لە حەڵەب دا بەمەبەستی پشتگری لە ڕاپەڕینی دژی ئەمریکی بەڕێوە چوو، بەشداران جەختیان لەوە کردەوە کە، نەیاری ڕێککەوتنی نەوتیی چەکدارانی کورد لەگەڵ ئەمریکییەکاندان.
بە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی خێڵ و ھۆزەکان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لەوانە کوشت و بڕی سەرۆک ھۆزەکان و ڕفاندنی دەیان کەس لە شارومەندان و ھەروەھا تاڵاتی سەرچاوە نەوتیەکان، ھۆزەکانی سووریا لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵات خوازیاری پێکھاتنی سوپای عەشایەری بوون بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ئەمریکییەکان و چەکدارانی کورد.