ئاب 21, 2020 03:47 Asia/Tehran
  • ھەنگاوی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆتکردنی کاربەدەستانی دەوڵەتی سووریا

ئەمریکا بایکۆتگەلێکی تازەی دژی داکۆکیکارانی لەشکری، دەوڵەتی و دراڤیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا دانا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە بایکۆتەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەمریکا دژی سووریا ناوی «لۆنا ئەلشێبێل» ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا لە پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکا زیاد کراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھەروەھا ئاماژە بەوە کراوە کە «یاسر ئیبراھیم» ھاریکاری سەرۆک کۆماری سووریاش لە بەر چالاکییە بازرگانییەکانی کە واشێنگتۆن بە «سەودایەکی گەندەڵ» بە قازانجی دەوڵەتی ئەسەد ناوی دەبات، بایکۆت کراوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە: «موحەممەد عەممار ئەلساعاتی» لە کاربەدەستانی پایەبەرزی پارتی «ئەلبەعس» لە سووریاش بایکۆت کراوە.

ئەمریکا بەو گەمارۆیانە بە نیازی تۆڵەسەندنەوە لە کەسان و یان دامەزراوەگەلێکە کە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی ھەڵکەوتەیان لە خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریاو پاراستنی سەروەریی ئەم وڵاتە ھەبووە.

سەرپەیڤ