ئاب 22, 2020 15:10 Asia/Tehran
  • بەڵگەمەند کردنی تاوانەکانی ئەمریکا لە سووریا

دادئەستێنی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا باسی ھاواھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەم وڵاتەی کرد بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانی ھێزەکانی بە ناو ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سووریا.

دادوەر«موحەممەد عەلی دەھش» دادئەستێنی پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا ڕۆژی شەممە لە وتوێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک ڕایگەیاند: ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سووریا توشی تاوانی زۆر بووە لەوانە بەتاڵان بردنی نەوت و سامانی سووریا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمریکا بەشێوەی نایاسایی نزیکەی حەوت ھەزار چەکداری لە ١٩ پێگەی سەربازیی ناوچە سەر سنوورییەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا، سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەردەن و عێراق و تورکیا مۆڵ داوە.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار خوازیاری کشانەوەی ئەو لەشکریانەی بیانی لە خاکی وڵاتەکەی بووە کە بە شێوەی نایاسایی ھاتوونەتە نێو سووریا.

سەرپەیڤ