سەربازان و چەکدارانى سەربە تورکیا لە عەفرینی سووریا ١١ هاوڵاتی کورد دەڕفێنن
ئاب 26, 2020 09:11 Asia/Tehran
میدیاکانى سووری وایان بڵاو کردووەتەوە کە لە ماوەی چەند رۆژى رابردوودا سەربازانى تورکیاو گروپە چەکدارەکانى سەر بەو وڵاتە ١١ شارومەندی کوردی سوورییان رفاندوە کە تائێستا بێسەرو شوێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی سووریا ئەو شارومەندانە کە لە لایەن لەشکریانی تورکیاو تاقمە تیرۆریستەکانەوە ڕفێندراون منداڵ و کچ و ژن و پیاوى تێدایەو بۆ شوێنێکى نادیار گواستراونەتەوە.
وەک باسیشی دەکرێت، لەبەرامبەر ئازادکردنى بەشێک لەو هاوڵاتییە کوردانە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا داوای پارەیەکى زۆر دەکەن.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لەماوەى هەشت مانگی ئەمساڵدا سەربازان و چەکدارانى تورکیا نزیکەى ٢٠٠ هاوڵاتیی کوردی سوورییان رفاندووە کە بەشێکیان گوللـەباران کراون و بەشێکیان تائێستا چارەنوسیان نادیارەو بەشێکیشیان لە بەرامبەر باج و پارە ئازاد کراون.