ئاب 27, 2020 11:06 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

کاربەدەستانی ئەمریکی ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەم وڵاتە لە بەرەوڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ھێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێتێرز، دوو کاربەدەستی ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەم ھەواڵدەرییە، ھەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوەو یەکێک لەو دوو کاربەدەستەش وتی: ڕووداوەکە لە ناوەڕاستی ئەم حەوتەیە قەوماوە.

بە قسەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، بریندار بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە بەر پێکەوە ھەڵ شاخان نەبووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پێنتاگۆن و سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا کە ئەرکی چاودێری کردن بە سەر ھێزەکانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژئاوای ئاسیای لەسەر شانە خۆی لە قەرەی شی کردنەوەی ڕووداوەکە نەداوە.

«مارک میلی» سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی ئەم بابەتەوە لەگەڵ ھاوتا ڕووسییەکەی  وتووێژی کردووە، ھەڵبەت ھیچی لە بارەی وتووێژەکانەوە ڕوون نەکردەوە.

سەرپەیڤ