بەربەرەکانێی چەکە دژی ئاسمانییەکانی سووریا لە ھەمبەر ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385874-بەربەرەکانێی_چەکە_دژی_ئاسمانییەکانی_سووریا_لە_ھەمبەر_ھێرشی_موشەکیانەی_ڕژێمی_زایونی
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: چەکە دژە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتە ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونییان لە ئاسمانی دیمەشق دا بەرپەرچ داوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2020 23:37 Asia/Tehran
  • بەربەرەکانێی چەکە دژی ئاسمانییەکانی سووریا لە ھەمبەر ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: چەکە دژە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتە ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونییان لە ئاسمانی دیمەشق دا بەرپەرچ داوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، چەکە دژە ئاسمانییەکانی سوپای سووریا کۆمەڵێک کەرەستە ئاسمانییەکانی دوژمنیان بە بەرزایی باشووری دیمەشقەوە پێکاو لەنێویان بردن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بە بەرزایی ناوچەی «جەبەل شێخ» لە لای جۆلانی داگیرکراوی سووریاوە دەستیان کرد بە موشەک ھاویشتن بەرەو دیمەشقی پێتەختی ئەم وڵاتە.

ھێشتا لە بارەی زیانەکانی شیمانەیی ئەم ھێزشە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.