ئه‌یلوول 04, 2020 05:28 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پارێزگای ڕەققەی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان ڕۆژی پێنج شەممە باسی دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵیان کرد لە پارێزگای ڕەققەی باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە تەرمی ٥٧ لەشکریی سوورییان تسادا بوون کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژرت بوون.

ئەرمی ئەو ٥٧ لەشکرییەی سووریا گوێزرابەوە بۆ نەخۆشخانەی حەڵەب ھەتا ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکرێن. بەرلەمەش ھێزەکانی سووری دەیان گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچە ڕزگار کراوکاندا دۆزی بووەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

 

سەرپەیڤ