کوژرانی 6 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە
ئهیلوول 20, 2020 10:07 Asia/Tehran
سەرچاوە سوریەکان باسی کوژرانی 6 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە پارێزگاکانی دەیر زوور و رەققە .
ھەواڵدەریی فەرمی سوریا ( سانا) بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان رایگەیاند ، تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لە سەر رێگەی ترۆمبێلی سەربازیی ھێزەکانی ھەسەدە کە لە ڕێگای ئەلعەمەر لە رۆژھەڵاتی دەیرزوور لە رێگادابوو ، دوو کەس لە سەرنشینەکانی کوژران .
سەرچاوەکان وتیشیان پەلاماری کەسانی نەناسراو بۆسەر بنکەی ھێزەکانی ھەسەدە لە دەوربەری شارۆکەی سەبحە لە دەوربەری دەیر زووریش بووە ھۆی برینداربوونی چەند کەس لەوان .
لە ھەمان کات دا سەرچاوە خۆجێیەکان لە دەوربەری رەققەش لە باکووری سوریا باسی کوژرانی 4 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن بە تەقەی کەسانی نەناسراو .