ئه‌یلوول 20, 2020 22:21 Asia/Tehran
  • مه‌زڵوم کۆبانى هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌ى دوو حیزب له‌ گفتوگۆکانى کوردانی سوریای رەتکردەوە ‌

فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌)، هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌ى دو حیزب له‌ گفتوگۆکانى لایه‌نه‌کانى کوردی سوریا له‌پێناو یه‌کڕیزی، ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌شڵێت: گفتوگۆکان به‌رده‌وامن.

 

مه‌زڵوم کۆبانی، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 20ى ئه‌یلول، له‌ تویتێکدا رایگه‌یاند:" ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌مان له‌پێناو یه‌کڕیزى کورد له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتیمانى به‌رده‌وامه‌، ئامانجمان به‌شداریپێکردنى پێ به‌پێى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌دا".

هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ حزبه‌کانى وه‌ک "پێشڤه‌ڕۆ" و یه‌کێتی(ئه‌لوه‌حده‌) دورنه‌خراونه‌ته‌وه‌، زانیارییه‌کان له‌جێى خۆیاندا نین.

سەرپەیڤ