دژایەتیی لێبڕاوانەی سووریا لە ھەمبەر ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387250-دژایەتیی_لێبڕاوانەی_سووریا_لە_ھەمبەر_ڕێککەوتنی_سازان_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی
وەزارەتی دەرەوەی سووریا دژایەتیی لێبڕاوانەی خۆی لە ھەمبەر ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاندو پێی داگرت: پەیمان بەستن لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە زیانی پرسی عەرەبی و بەتایبەت کێشەی فەلەستینە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 18:25 Asia/Tehran
  • دژایەتیی لێبڕاوانەی سووریا لە ھەمبەر ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دژایەتیی لێبڕاوانەی خۆی لە ھەمبەر ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاندو پێی داگرت: پەیمان بەستن لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە زیانی پرسی عەرەبی و بەتایبەت کێشەی فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، وەزارەتی دەرەوەی سووریا  ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کێشەی فەلەستین و ڕژێمی زایونی بە بووژانەوەی مافی خاوەن مافەکان واتە فەلەستینییەکان بە گوێرەی یاساوڕێساو بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان نەبێ، چارەسەر ناکرێت.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ئەزمونەکانی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی و واژۆی پەیمان و ڕێککەوتن لەگەڵ دوژمنی زایونی ئەوە نەبێ ئەو ڕژێمە ڕووقایم تر بکات و لاوازی و لێکدابڕانی عەرەبەکانی بەدواوە بێت، ھیچ دەرەنجامێکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا دا ھاتووە: سووریا لە سەر ھەڵوێستی خۆی لەمەڕ دژایەتی لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی پێشترو داھاتووش لەگەڵ ڕژێمی زایونی مکوڕەو وەھا سازان و ڕێککەوتنێک ماف و سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ناگەڕێنێتەوە.