تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 17:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر بنکەی سەربازیی سوریا لە پارێزگەی ئیدلب

ئەرتەشی تورکیا بنکەی سەربازیی سوریا لە رۆژھەڵاتی پارێزگەی ئیدلبی دایە بەر پەلاماری بە موشەک و ھاوەن .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، لە پەلاماری ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەرتەشی تورکیا ، بنکەی سەربازیی سوریا لە شاری سەراقیبی رۆژھەڵاتی پارێزگەی ئیدلب کەوتە بەر پەلامار . 

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی بەرنگاربونەوەی ھێزەکانی پەکەکە ، بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سوریای داگیر کردووە . 

بە پێی ھەواڵێکی دیکە ، ھەندێ سەرچاوەی خۆجێی باسی ناردنی یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بە بایەخی 400 میلیۆن دۆڵار دەکەن بە ھێزەکانی  ھەسەدە . 

سەرپەیڤ