تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 09:52 Asia/Tehran
  • جەعفەری: بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا ئالنگاریی گەورەی سووریایە

«بەشار جەعفەری» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لەدژی جەماوەری سووریا گرینگترین ئالنگاری و گرفتی وڵاتەکەیەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «بەشار جەعفەری» کە شەوی ھەینی لە لێژنەی ئابووری و دراڤیی حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی دەکرد، وتیشی: ئەم بایکۆتانەی سەر سووریا ھاوکات لەگەڵ ئەوە ئەنجام دەگرێت کە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە سەرنجدانی ئەوەی کە بایکۆتەکان بوونەتە ھۆی لاواز بوونی توانایی سووریا بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داوای کۆتایی ھاتنی کردوون.

ناوبراو وتیشی: ھاوڕەوت لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش»، نوێنەرانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش بەردەوام جەختیان کردووە لە سەرپێویستیی سوک کرانەوەو ڕاگیردرانی تەواوی ھەنگاوەکانی ستەمکارانەی ئەمریکا لە بەر مەترسیی تەشەنای کۆڤیدی_١٩ لەسەر بەشی تەندروستی و مافی مرۆڤی سووریا.

جەعفەری داوای یارمەتیی نێونەتەوەییشی کرد بۆ دەربازبوونی وڵاتەکەی لەم گرفتانەی ئێستای.

وتەکانی جەعفەری دوای ئەوە کراوە کە دەوڵەتی ئەمریکا لە دیسامبەری ٢٠١٩ ەوە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ناسراو بە «یاسای قەیسەر» بایکۆتەکانی دژی دەوڵەتی دیمەشق و کاربەدەستانی سووریاس توندتر کردووەتەوە.

سەرپەیڤ