تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 11:50 Asia/Tehran
  • سووریا بەیاننامەی ئەنجومەنی ئەورووپا دژی دیمەشقی بە بێ بایەخ زانی

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا شەوی پێنج شەممە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئەورووپا لە بارەی درێژکرانەوەی بایکۆتەکان بۆ ساڵێکی دیکەی دژی ھێندێک لە دامەزراوەو کەسایەتییەکانی سووریا بە بیانووی بەرھەمھێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە توندی ئیدانە کردو بە بێ بایەخی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ھەواڵدەریی فەرمیی سووریاوە، لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئەورووپا کە ١٢ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بڵاو بووەتەوە، لە سەر بنەمای دووفاقیب و زانیاریی ھەڵە بووەو لە درێژەی ھەمان ڕەوتی پێکدادان و دژمنایەتی کردئن لەگەڵ سووریادایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتووشیەتی: دۆسیەی کیمیایی سووریا ئامێرێکە کە ئەنجومەنی ئەورووپا ھەر لە سەرەتای شەڕی تیرۆریستییەوە لە سووریا ھەتا ئێستا بەکاری دێنێ.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: دیمەشق گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بە کارێکی ڕەوشت نزمانە دەزانێ و بەکارھێنرانیشی لە ھەرکوێ و لە ھەر ھەل و مەرجێک داو دژی ھەرکەسێک بێت ئیدانە دەکات و جارێکی تر پێ لە سەر ئەوە دادەگرێت کە وەک بەشێک لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لە ھەمبەر ڕێکخراوەی قەدەغەی چەکی کیمیایی، ھیچ چەکێکی کیمیایی پێ نییە.

سەرپەیڤ