تشرینی یه‌که‌م 18, 2020 11:21 Asia/Tehran
  • پشت بەردانی کوردی سووریا نموونەیەک لە خەیانەتەکانی ئەمریکایە

ڕێخکراوی جیهانی ئاشتی بە تاوانبار کردنی ئەمریکا بە خەیانەت بە کوردی سووریا نووسی: بەردانی پشتی کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکا تەنیا نموونەیەک لە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی جیهانی ئاشتی، هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠، پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردی سووریا و ترسی تورکیا لە دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کوردی لە نزیکی سنوورە باشوورییەکانی تورکیا ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هێناویە کە کوردەکان چاوەڕوان بوون ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانێک لە بەرانبەر تورکیاوە، پاڵپشتیان بکات بەڵام دەولەتی ترامپ نەک پشتی کوردی بەردا بەڵکوو بەستێنی سەرەتایی بۆ هێرشی تورکیا خۆش کرد.

ڕێکخراوی جیهانی ئاشتی جەختی کردووە بەردانی پشتی کوردانی سووریا، تەنیا نموونەیەک لە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستە.

سەرپەیڤ