تاڵان کرانی تانکییەکانی نەوتی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکییەوە
تشرینی یهکهم 28, 2020 19:41 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسی تاڵانکرانی تانکییە نەوتییەکانی سووریایان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە لابەن لەشکرییە تیرۆریستەکانی ئەمریکاوە.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکا کاروانێکی تازەی ھەڵگری ٣٧ تانکیی نەوتی دزراوی سووریایان لە بوارگەی نایاسایی «ئەلوەلید» لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بەرەو باکووری عێراق ئاودیو کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە ترۆمبیلەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرا«ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ھاوڕێ لەگەڵ چەند ترۆمبیلێکی زرێداری ئەمریکی کاروانی تانکییە نەوتییەکانیان بەڕێ ڕەکرد.
ئەمریکا گەلێک جار نەوتی سووریای تاڵان کردووەو لە لایەکی دیکەوە بە سەپاندنی بایکۆتی یەک لایەنە بووەتە ھۆی پە کەوتنی ئابووریی سووریا.