تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 15:48 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە دەوروبەری دوو پارێزگەی دەیر زوور و حەسەکەی سوریا .

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا) ، چەند کەسی نەناسراو شەوی رابردوو بە نزیکبوونەوە لە بازگەی پشکنینی ھێزەکانی ھەسەدە لە شاری مەرکەدە ، لە باشووری حەسەدە ، کەسێک لەوانیان کوشت . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، بۆمبێکیش لە سەر رێگەی ترۆمبێلەکانی ھێزەکانی ھەسەدە لە باشووری حەسەکە تەقیەوە کە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەدا چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدەش بریندار بوون . 

لە پارێزگەی دەیر زووری رۆژھەڵاتی سوریاش  چەند ئەندامێکی ھەسەدە بە دوای تەقەی کەسانی نەناسراو لە شاری ھەجین و ھەروەھا تەقینەوەی بۆمبی قەراخ رێگا لە شاری شەعەفە بیرندار بوون . 

سەرپەیڤ