کەوتنی کۆپتەری ئەمریکی لە حەسەکەی سوریا
تشرینی دووهم 01, 2020 05:56 Asia/Tehran
میدیا سوریەکان باسی کوژرانی فەرماندەیەکی ھەسەدە و کەوتنی کۆپتەرێکی ئەمریکی دەکەن لە پارێزگەی حەسەکی سوریا .
کەناڵی «الاخباریه» ی سوریا شەوی رابردوو رایگەیاند ، ئۆتومبێلی یەکێک لە فەرماندەکانی ھەسەدە بە ناوی ھەڤاڵ ریاز لە ناوچەی «النشوه فیلات» ی پارێزگەی حەسەکە لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا تەقیەوە و ناوبراو گیانی لە دەستدا .
میدیا خۆجێییەکان لە رۆژھەڵاتی سوریاش باسی کەوتنی کۆپتەرێکی ئەرتەشی ئەمریکایان کرد لە ناوچەی شەددادی پارێزگەی حەسەکە .
ئەمریکا تا ئێستا کاردانەوەی بەم ھەواڵە نەبووە .
سەرپەیڤ