تشرینی دووه‌م 06, 2020 14:49 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: ئەمریکا ناتوانێ لە بارەی چارەنووسی خەڵکانی دیکە بڕیار بدات

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکا ناتوانێ لە بارەی چارەنووسی خەڵکانی دیکە بڕیار بدات

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا، «بەشار جەعفەری»نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئیدانەکردنی دەنگی نەیاری ئەمریکا لە بارەی جۆلانی باکوورییەوە، ئەو بڕیارەی بە نایاسایی، ڕەوشت نزمانە، پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی.

«بەشار جەعفەری» پێی داگرت: ئەمریکا بە درێژایی دەیەکانی ڕابردوو تەنیا بە داکۆکیی سەربازی و سیاسی لە شەڕو دەست درێژکاریی ئیسرائیل لە ناوچەکە، یان داکۆکی لە ئیسرائیل لە بەرامبەر ھەرچەشنە وەڵامدانەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەسەندەی نەکردووە، بەڵکو  ھەنگاوگەلێکی وەک بە فەرمی ناسینی قودس وەکو پێتەختی ئیسرائیل، پاڵپشتی لە شارۆچکەسازی لە زەوییە داگیرکراوەکان بە بیانووی دژنەبوونی لەگەڵ یاسای نێونەتەوەیی و گەڵاڵەی «سەودای سەدە» ، تەواوی سنوورەکانی پەیوەندییەکی شارستانیانەی بەزاند.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئێوارەی چوارشەممە جارێکی تر بە زۆرینەی دەنگەوە پەسەند کراوەی کشانەوەی ڕژێمی زایونی لە جۆلانی داگیرکراوی ئەرێ کرد.

ئەم پەسەند کراوەیە بە ١٤٢ دەنگی تەبا، ١٩ دەنگی بێ لایەن و تەنیا دوو دەنگی نەیاری ڕژێمی زایونی و ئەمریکا جارێکی تر پەسەند کرا.

 

سەرپەیڤ