کشانەوەی ئەرتەشی تورکیا لە بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری ئیدلب
ھەندێ سەرچاوەی سەربازیی باسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەرتەشی تورکیا دەکەن لە بنکەی سەربازیی لە دەوربەری باشوری ئیدلب لە رۆژاوای ئەم وڵاتە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنای ئێرانی ، زیاتر لە 50 لۆری ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکی و ئەندازیاریی ئەرتەشی تورکیا لە بنکەی سەربازیی مەعەر حەتات ، باشووری شاری مەعرە نوعمان ، دەوربەری باشووری ئیدلب چوونەدەر و بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی سەرھەڵداوانی سوریایی لە جەبەل زاویە کەوتنەڕێ .
سەرچاوە سوریەکان لە رۆژانی رابردووش دا باسی کشانەوەی لەشکەریانی تورکیایان کرد لە چوار بنکەی سەربازیی "مورک"، "شیر مغار"، "الصرمان" و "معر حطاط" لە دوو پارێزگەی حەما و ئیدلبی سوریا.
بنکە سەربازیەکانی تورکیا بە پێشڕەوی کردنی لەشکەریانی سوریا ، کارایی خۆیان لەدەستداوە و لە سەرەتای ئەم ساڵی زاییینەوە تا ئێستا ، یازدە بنکەی سەربازیی تورکیا کەوتوونە گەمارۆی ھێزە سوریەکان .