تشرینی دووه‌م 11, 2020 09:19 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی لەشکریانی تورکیا لە سێ بینۆگەی دیکە لە سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی پاشەکشەی لەشکریانی تورکیایان کردووە لە سێ بینۆگەی دیکە لە پارێزگاکانی «حەماە»و «حەڵەب»ی سووریا.

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: زیاتر لە ٥٠ ترۆمبیلی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی «شێر مەغار» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەماە» بەرەو ناوچەی «جەبەل زاویە» لە پارێزگای «ئیدلەب» جوڵاون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە، ھێزەکانی تورکیا خەریکی چۆڵ کردنی دوو بنکەی دیکەن لە ناوچەکانی «قیتان جەبەل» و «جەبەل عەندان» لە ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەڵەب».

ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش پێنج بنکەی سەربازیی خۆیانیان لە دوو پارێزگای «حەماە»و«ئیدلەب»ی سووریا چۆڵ کردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٠ەوە ھەتا ئێستا ، یانزە بنکەی سەربازیی تورکیا کەوتوونەتە گەمارۆی ھێزەکانی سووریاوەو ئەم بنکانە کاریگەریی خۆیانیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ