تاوتوێ کرانی ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی تەبایی نامەی ئێران و سووریا لە بواری ئاو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389038-تاوتوێ_کرانی_ڕێگاکانی_ڕاپەڕاندنی_تەبایی_نامەی_ئێران_و_سووریا_لە_بواری_ئاو
یاریدەری وەزیری وزەی ئێران و یاریدەری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی تەبایی نامەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری ئاویان لێک دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 05:47 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی تەبایی نامەی ئێران و سووریا لە بواری ئاو

یاریدەری وەزیری وزەی ئێران و یاریدەری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا ڕێگاکانی ڕاپەڕاندنی تەبایی نامەی ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری ئاویان لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاسم تەقی زادە خامیسی» یاریدەری وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ «ئەلئەحرەس» یاریدەری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا وێڕای پێداگری لە سەر ڕاپەڕێندرانی تەبایی نامەی ھاوکاریی دوو وڵات لە بواری ئاووئاوەڕۆ، وتی: ئێران ئامادەی بەردەوام کردنی ھاوکارییەکانە لە بارەی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەکانی بواری ئاوو ئاوەڕۆ لە سووریا.

یاریدەری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی سووریاش لەسەر ھۆگریی وڵاتەکەی بۆ بەھرە وەرگرتن لە تواناییەکانی ئێران لە بواری پیشەی ئاووئاوەڕۆدا پێی داگرت.

بە پێی تەبایی نامەی ھاوکاریی ئێران و سووریا لە بواری ئاووئاوەڕۆ، ھەردووک لا بە پێکھاتنی لێژنەی ھاوبەشی ستراتژی و بەڕێوەبردنی سێ مانگ جارێک کۆبوونەوە، بەرەوپێش چوونی بڕگەکانی تەبایی نامەکە پێ و شوێن دەگرن.