دوو سه‌ربازی تورکیا له باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا کوژران
تشرینی دووه‌م 14, 2020 07:22 Asia/Tehran
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی له تەل تەمر ی رۆژئاڤای کوردستان رایگه‌یاند، ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی له ناوچه‌ی تل ته‌مری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکه‌وه، دوو سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژراون.
روسیا تودەی له‌سه‌ر زاری دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازیه‌وه بڵاویکرده‌وه، له ناوچه‌ی تل ته‌مری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌کاتی چاندنی میندا، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی تورکیاوه، یه‌کێک لهمینهکان ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رباز کوژراون.
ناوچه‌ی تل ته‌مر هاوسنوره له‌گه‌ڵ سوپای سوریا و هێزه‌کانی سوریای دیموکرات و سوپای تورکیا و میلیشیا چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورکیا، زۆرجاریش له باکوری ئه‌و ناوچه‌یه، شه‌ڕ و پێکدادان رووده‌دات.
سەرپەیڤ