تشرینی دووه‌م 16, 2020 07:20 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سوریا کۆچی دوایی کرد

میدیاکان باسی کۆچی دوایی وەلید موعەلیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی سوریا دەکەن .

هەواڵدەریی فەرمی سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە گێڕانەوە لە وەزاڕەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە هەواڵی مردنی وەلید موعەلیمی راگەیاند .

 نابراو لە ساڵی 2006 ەوە وەزیری دەرەوەی سوریا بوو .

 موعەلیمی 79 ساڵان هەروەها بۆ 10 ساڵ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئەمریکا بووە .

 وردەکاری زیاتر لەمبارەوە بڵاونەبووەتەوە .

سەرپەیڤ