تشرینی دووه‌م 16, 2020 10:39 Asia/Tehran
  • داعش چالاکییەکانی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا زیاتر کردووەتەوە

میدیاکانی جیهان لە چڕ بوونەوەی چالاکییەکانی داعش لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی هەسەدە هەواڵ دەدەن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەلعابدین، چالاکی مێدیایی بە ئەلمانیتۆری ڕاگەیاندووە شانە نوستووەکانی داعش، هێزەکانی هەسەدە و فەرمانبەرەکانی سەر بەو هێزانە و هەروەها سەرۆک عەشیرە عەرەبەکان لە ڕەقە و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە ئامانج.

ناوبراو گوتیشی فەرماندەکانی شانە نوستووەکانی داعش زۆربەیان عێراقین و لە بیابانی دەیرەزوور بەتایبەتی لە نزیکی سنووری عێراق خۆیان حەشار داوە.

ئەحمەد شەبلی ڕۆژنامەڤان لە ڕەقەوە بە ئەلمانیتۆری وتووە کە ئەندامانی داعش لە گوندەکانی نزیک ڕووباری فورات لەوانە هاشین، شوشە و باغۆز چالاکن.

ناوبراو هۆشداریی داوە نزیک بە ٥٠٠ ئەندامی داعش کە هێزەکانی هەسەدە مانگی ڕابردوو ئازادیانیان کردووە، چوونەتەوە ڕیزی داعش.

سەرپەیڤ