تشرینی دووه‌م 20, 2020 07:00 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی چوونی پەمپێئۆ بۆ جۆلان لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی سووریاوە

وەزارەتی دەرەوەی سووڕیا لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوی نایاسایی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ چوونی بۆ جۆلانی داگیرکراوی سوریای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتی: سووریا بە توندی سەردانی «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ لای شارۆچکەنشینەکانی جۆلانی داگیر کراو ئیئانە دەکات.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، سەردانەکەی «مایک پەمپێئۆ» ھەنگاوێکی ئاڵۆزی چێکەرلە سەروبەندی کۆتایی ھاتنی خولی سەرۆک کۆمارەتییەکەی ترەمپ و ھەروەھا پێشێل کرانی ئاشکرای دەستەڵاتی سووریایە.

ھەر لەم کاتەدا «ئەحمەد ئەبو غەیت»سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبیش ئەمڕۆ پێنج شەممە، گەشتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ شارۆچکە زایونی نشینەکانی کەرتی ڕۆژئاواو جۆلانی داگیرکراوی ئیدانە کردو بە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانی زانی.

پەمپێئۆ ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەنگاوێکی دەگمەن دا سەردانی شارۆچکە زایونی نشینەکانی کەرتی ڕۆژئاوای کردو لەوێشەوە بەرەو بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو لە سووریا وەڕێ کەوت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاقمە فەلەستینییەکانیش ئەو ھەنگاوەیان ئیدانەو شەرمەزار کردووە.

سەرپەیڤ