تشرینی دووه‌م 20, 2020 12:55 Asia/Tehran
  • یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان: «وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی خۆڕاگری بوو

یاریدەری سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ستایشی ھەڵوێستەکانی «وەلید موعەللیم» وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمینار،شاندێک لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە بە سەرۆکایەتیی «حەسەن خەلیل» یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوون لە ماڵی «وەلید موعەللیم»ی وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی سووریا، یتایشی ھەڵوێستەکانی ناوبراوی کرد لەمەڕ داکۆکی کردنی لە تە٩وەرەی خۆڕاگری و وتی:«وەلید موعەللیم»ی وەزیری دەرەوەی سووریاو خۆڕاگری و تەواوی پشتیوانەکانی خۆڕاگری بوو کە دیارە ھێزەکانی خۆڕاگری قەت ھەڵوێستەکانی فەرامۆش ناکەن.

«حەسەن خەلیل» ھەروەھا پەیامی سەرەخۆشیی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی گەیاندە دەوڵەتی سووریاو بنەماڵەی «موعەللیم».

«وەلید موحییەددین موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەو یاریدەری سەرۆک وەزیرانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٧٩ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ