تشرینی دووه‌م 20, 2020 16:39 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە نەیجێریا لێنووسی یادمانی وەزیری دەرەوەی سووریای واژۆ کرد

باڵوێزی ئێران لە نەیجێریا لێنووسی یادمانی «وەلید موحییەددین موعەللیم»ی وەزیری کۆچکڕدووی کاروباری دەرەوەی سووریای واژۆ کرد.

دوابەدوای کۆچی دوایی «وەلید موحییەددین موعەللیم»ی وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا، «موحەممەد عەلی بەگ» باڵوێزی ئێران لە نەیجێریا ڕۆژی ھەینی وێڕای ئامادە بوون لە باڵوێزخانەی سووریا، لێنووسی یادمانی «وەلید موحییەددین موعەللیم»ی وەزیری کۆچکڕدووی کاروباری دەرەوەی سووریای واژۆ کرد.

باڵوێزی ئێران لە نەیجێریا لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی:خوالێخۆشبوو «وەلید موعەللیم» وەزیری کۆچکردووی کاروباری دەرەوەی سووریا بۆ بەرەڤانی کردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە دژوارترین و قەیراناوی ترین ھەل و مەرجیش دا بۆ تاوێک دڕدۆنگی ڕووی تێ نەدەکرد.

«وەلید موحییەددین موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەو یاریدەری سەرۆک وەزیرانی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٧٩ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ