حەماس ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389616-حەماس_ھێرشی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_قەنیتەرەی_سووریای_ئیدانە_کرد
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریای ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 16:22 Asia/Tehran
  • حەماس ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریای ئیدانە کرد

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر قەنیتەرەی سووریای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، «حازم قاسم» وتەبێژی حەماس سەرلەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بوردومانی شەوی ڕابردووی قەنیتەرە لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانەوە، تاوانێکی دڕندەکارانەیەو بەردەوامی نەڕاندنی دوژمنی زایونییە لە ناوچەکەدا.

وتەبێژی حەماس پێشی داگرت: بەردەوامیی شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی دژی سووریا لە ئاراستەی درێژە پێدان بە تاوانە بێ وچانەکانی ئەم ڕژێمە دژی گەلی فەلەستین و تەواوی گەلانی ناوچەکە ئەنجام دەگرێت.

حازم قاسم وتیشی: ئەم دەست درێژکارییانە چەند ڕۆژ دوای سەردانەکەی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلان ئەنجامی گرتووە کە ئەمەش وا دەردەخات ئەمریکاش لەو تاوانەدا ھاوبەشە.