سوپای تورکیا ٧ هەزار دار زەیتون هەڵدەکەنێت و دەبڕێتەوە
کانونی یهکهم 05, 2020 09:48 Asia/Tehran
سوپای تورکیا و گروپە چەەکدارەکانی لە عەفرین لە ١٨ی ئازادی ساڵی ٢٠١٨وە دەستی بە وێرانکردنی سروشتی ناوچەکە کردووە.
بە پێی ھاواڵی کوردپرێس ، لە راگەیەنراوێکدا رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی لە ماوەی مانگێکدا ٧ هەزار دارە زەیتونیان لە گوندی مەیدانکی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین بڕیەوە.
بە پێی زانیاریە نافەرمیەکان لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە، سوپای تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا ٢٨٠ هەزار دارە زەیتونیان بڕیوەتەوە.
لەلایەکى دیکەوە سوپای تورکیا لەسەر داوای وەزارەتى کشتوکاڵى تورکیا بەسەدان هەزار بنکەی دار زەیتونى هەڵکەندوەو گواستوویەتیەوە بۆ تورکیا.