هێزه‌کانی رزگاریی عه‌فرین کوژرانی سێ سه‌ربازی تورکیای راگه‌یاند
ھێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی ھێزەکانیاندا، سێ سەرباز و چەکدارێک کوژراون و ھەشت سەرباز و چەکداری دیکەش برینداربوون.
به پێی هەواڵی وێستگەنیوز ، لە راگەیەندراوەکەی ھێزەکانی رزگاری عەفریندا ھاتووە:" ھێزەکانمان لە ھەرێمی عەفرین لە بەرانبەر بارەگایەکی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدا لەو چالاکییەدا سێ سەرباز کوژران و چواری دیکەش برینداربوون و دەست بەسەر چەند کەلوپەلی سەربازیشدا گیرا."
هه‌ر له عه‌فرین هێزه‌کانی رزگاریی عه‌فرین لە بەرانبەر چەکدارەکانی سەربە تورکیا چالاکییه‌کی دیکه‌یان ئەنجامداوه له ئه‌نجامدا چەکدارێک کوژراوه‌و چواری دیکەش برینداربوون.
له به‌شێکی دیکه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه که لە ئەنجامی تۆپبارانی سەرەتای ئەم مانگەی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە شاری تەل رەفعەت 10 ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە ھەشتیان منداڵ بوون.