کانونی یه‌که‌م 11, 2020 06:53 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە پاڵاوگەی نەوتی «بانیاس»ی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکانی سووریا باسی تەقینەوە لە پاڵاوگەی نەوتی «بانیاس» لە باکووری پارێزگای «تەرتوس»یان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»،ڕۆژی پێنج شەممە زرمەی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی نەوتی «بانیاس» لە باکووری پارێزگای «تەرتوس» لە باکووری سووریا بیسترا دوابەدوای ئەوەش ئاگر لەو شوێنە کەوتەوەو دەستبەجێ ھێزەکانی فریاکەوتن بۆ کوژاندنەوەی ئاگر ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

ئەم میدیاگەلە ھەتا ئێستا ھیچ ئاماژەیەکیان نەکردووەتە ھۆی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوە بۆ ھۆکاری ئەم تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوەیە ھەروا بەردەوامە.

کەناڵی ئەلئەخبارییەش وای بڵاو کردووەتەوە کە گروپی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە بە تەواوی بکوژێننەوەو ئەم ئاگر کەوتنەوەیە بەس زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.

ساڵی ڕابردووش ھەر تەقینەوە لە ھەماری پاڵاوگەی نەوتی «بانیاس»ی پارێزگای «تەرتوس» ڕووی دا کە کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ