کانونی یه‌که‌م 17, 2020 11:40 Asia/Tehran
  • ئەلجەعفەری: ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بووەتە شوێنێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری سووریا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا ھەوڵ دەدئەن ھەتا لە ڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە، ھێندێک سیناریۆی کارەساتبار لە سووریا ڕاپەڕێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی «سانا»،«بەشارجەعفەری»  یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوە چوو، وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەنجومەنی ئاسایشت بە درێژایی دە ساڵی ڕابردوو بە تێکدانی ئاسایشتی سووریاو داکۆکی لە تیرۆریستان، بەردەوام خەریکی داگیرکاری و کوشت و بڕو تێکدان و تاڵان و بڕۆی خەڵکی سووریا بوونە.

جەعفەری وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریاو داکۆکییان لە تاقمە تیرۆریستەکان، وتیشی: دەوڵەتی تورکیاش باکوورو باکووری ڕۆژئاوای سووریای داگیرکردووەو لە ئێستادا بە بڕینی ئاوی ملوێنێک شارومەندی سووری لە حەسەکە بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئەو خەڵکە توشی کوێرەوەرییەکی زیاتر ببن و وڵاتانی ئەندامی ناتۆش لە بەرامبەر ئەو دڕندەکارییەدا بێ دەنگەیان لێ کردووە.

جەعفەری ھەروەھا تیشکی خستە سەر ھێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریاش کە بە داکۆکیی ئەمریکا ئەنجام دەگرێت و وتی: ئەوانە ھەوڵ دەدەن کە ھەل و مەرجی سیاسی و مافەوانی و جوگرافیایی جۆلانی سووریا بگۆڕن، ناوچەیەک کە خاکی سووریایەو دزرەنگ یان زوو دەگەڕێتەوە سەر دەستەڵاتی دیمەشق.

سەرپەیڤ