تورکیا هێرشی کردە سەر عەین عیسا،هەسەدە بە خەستی بەرپەرچ دەداتەوە
کانونی یهکهم 19, 2020 15:26 Asia/Tehran
گرووپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا بە هاوکارى ئەو وڵاتە هێرشیان کردە سەر گوندەکانى سەر بە شاری عەین عیسا لە باکووری سووریا.
میدیاکانى کوردانی سووریا بڵاویان کردەوە کە بەیانى ئەمڕۆ شەممە گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا بە پشتیوانى ئەو وڵاتە هێرشیان کردوەتە سەر ژمارەیەک لە گوندەکانى سەر بە عەین عیسا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە کە هێزەکانى هەسەدە رووبەرووى ئەو هێزانە بوونەتەوە شەڕێکی قورس لەنێوانیاندا دەستى پێکردووە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
لەئێستادا شەڕەکە لە گوندی مشیرفیەى ناوچەى عەین عیسا تاوەکو دێت قورستر دەبێت.