کانونی یه‌که‌م 24, 2020 14:54 Asia/Tehran
  • سووریا: دیپلۆماسیی دیمەشق لە سەر بنەمای ھێزمەند کردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ دۆستان و حیزبوڵڵادا ھەروا بەردەوام دەبێت

وەزیری دەرەوەی سووریا پێی داگرت: دیپلۆماسیی دیمەشق لە سەر بنەمای بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ھێزمەند کردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ دۆستان بە تایبەتی حیزبوڵڵادا ھەروا بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی پێنج شەممەی ماڵپەڕی «ئەلعەھد»، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە چلەمین ڕۆژی ژیانئاوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەم وڵاتە وتی: «موعەللیم» لە بواری بەھێز کردنی سەروەری و دەستەڵاتی سووریاو ھاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە دۆستەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراوو ھاواھەنگ کاری دەکردو دیپلۆماسیی سووریا لە سەر بنەمای ھەمان ڕێبازی جێی بڕوای «موعەللیم» بەردەوام دەبێت.

«بوسەینە شەعبان» ڕاوێژکاری میدیایی و سیاسیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاش ڕایگەیاند: «وەلید موعەللیم» لە بەر تەگبیرو دەستەڵاتی، دەبتوانی لە دۆخە دژوارەکانیش دا چەتوون ترین دۆسیە چارەسەرر بکات.

«حسەین حاج حەسەن» ئەندامی فراکسیۆنی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنانیش کە سەردانی دیمەشقی کردووە، وتی: بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی  چلەی «وەلید موعەللیم» ھاتووە بۆ دیمەشق بۆ ئەوەی جەخت کردنەوەیەک بێت لە سەر بەردەوام کرانی شێوازی خۆڕاگری و ڕبنەمای نەگۆڕی سووریا کە بەردەوام شان بە شانی خۆڕاگریی فەلەستین و لوبنان وەستاوە.

«وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی پێشووی سووریا ١٦ی نوامبەر ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرپەیڤ