رێکخراوێک: چەکدارانی سەربە تورکیا لە عەفرین 900 داری زەیتونیان بڕیوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390847-رێکخراوێک_چەکدارانی_سەربە_تورکیا_لە_عەفرین_900_داری_زەیتونیان_بڕیوەتەوە
وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی (فرقەی حەمزە)ی نزیک لە تورکیا لە ناحیەی ماباتا 900 دار زەیتونیان بریوەتەوە و دوای "داگیرکردنی ئەو شارە تا ئێستا زیاتر لە 20 ھەزار زەیتون دەرھێنراون".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2020 05:09 Asia/Tehran
  • رێکخراوێک: چەکدارانی سەربە تورکیا لە عەفرین 900 داری زەیتونیان بڕیوەتەوە

وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی (فرقەی حەمزە)ی نزیک لە تورکیا لە ناحیەی ماباتا 900 دار زەیتونیان بریوەتەوە و دوای "داگیرکردنی ئەو شارە تا ئێستا زیاتر لە 20 ھەزار زەیتون دەرھێنراون".

 

ئیبراھیم شێخۆ، وتەبێژی رێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین بە  میدیای وێستگەنیوز-ی راگەیاند، " ئەو گروپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتیوانییان دەکات لە عەفرین بەردەوامن لە تاڵانکردن و دزینی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و ئەشکەنجە و رفاندنیان".

وتیشی، " لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا 900 دار زەیتونی ھاوڵاتیانی کورد-یان لە ناحیەی ماباتا بڕیوەتەوە". 

ئاماژە بەوەشکرد، " لە مانگی ئازاری ساڵی 2018 عەفرین لە لایەن سوپای تورکیا و چەکدارەکانی داگیرکراوە و تا ئێستا زیاتر لە 300 ھەزار زەیتونیان بڕیوەتەوە و 20 ھەزار دار زەیتونیش دەرھێنراون و زیاتر لە 15 ھەزار داریش سوتێنراون".